هاوردەكردنی مریشك و پەلەوەرو هێلكەی ئێرانی رادەگیرێت

 
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، هاوردەكردنی مریشك و پەلەوەرو هێلكەی ئێرانی رادەگرێت و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن.

 
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیكدا رایگەیاندوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەچەند ناوچەیەكی ئێران، هاوركردنی مریشك‌و پەلەوەری زیندوو بەستوو هێلكەو سەرجەم بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكانی ئێران رادەگیرێت‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئاگادار دەكاتەوە كە رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە هاولاتیانیش  دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە رۆڵی خۆیان هەبێت و هاوكاری لایەنی جێبەجێكار بكەن تاكو سامانی ئاژەڵی وڵاتەكەمان پارێزراو بێت.
ئەو بڕیاردەی حكومەتی ناوەند لەكاتێكدایە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند هەفتەیەكە هەمان رێوشوێنی گرتۆتەبەرو هاوردەكردنی مریشك و پەلەوەری ئێرانی قەدەغەكردووە.