بازرگانانی سلێمانی و پۆڵندا کاری ھاوبەش دەکەن


شاندێکی بازرگانانی شاری سلێمانی لەوڵاتی پۆڵندا لەگەڵ بازرگاناندا کۆدەبنەوە و گرنگی بە کاری ھاوبەش دەدەن بۆ زیاتر بەھێز کردنی بازرگانیان.

یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” كونفرانسى بازرگانى كوردى پولونى له شاری وارشو بە ئاماده بونى 60 كومپانياى پولونى و 18 كومپانياى كوردى له ژوورى بازرگانى وارشو کۆ بونەوەیەک ئەنجامدرا”

ڕاشیگەیاند” ھەمو بازرگانانی کوردستان کەژووری بازرگانی سلێمانی سەرپەرشتی شاندەکە دەکەن دڵخۆشبون بەوەی لەگەڵ بازرگانانی پۆڵندا کۆ بونەتەوە لەنزیکەوە باسی کاری ھاوبەش دەکەن بۆئەوەی بتوانن پەیوەندیەکی بەھێز دروستبکەن”

جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا باسی ئەوەمان بۆ بازرگانانی پۆڵنداکرد کە ھەرێمی کوردستان لەڕوی ئاسایشە پارێزراوە و ھیچ مەترسیەک نیە بۆ ئەو بازرگان و وەبەر ھێنە بیانیانەی دەیانەوێت بێنە کوردستان کاربکەن.