وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم تائێستا به‌فه‌رمی هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن وه‌ازره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌چووه بۆ ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌ی پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و بۆ ساڵی داهاتووش ئه‌و پێشینه‌یه به‌رده‌وامده‌بێت.
(دلێر تاریق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بهNNA ڕاگه‌یاندوە، تائێستا هیچ بڕیار‌و فه‌رمانێك ده‌رنه‌چووه بۆ بانكه‌كانی خانووبه‌ره لهپاریزگاكانی هه‌رێمدا بۆ ڕاگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌و بۆ ساڵی داهاتووش، پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه به‌هاوڵاتیان به‌رده‌وامده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مامه‌ڵه‌ی پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌هاوڵاتیان ڕانه‌گیراوه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌درێته هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی بڕی پاره‌كه بكه‌وێته ساڵی داهاتوو، ئه‌وانه‌شی مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆكراوه، وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ ده‌بێت.