سلێمانی: ماوەی ‌پێدانی ‌كارەبا بۆ دوو هێندەی ئێستا ‌زیاد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی‌گشتی كارەبای ‌سلێمانی ‌بەنیازە لەم هەفتەیەدا پڕۆژەی‌ سنورداركردنی بەكارهێنانی كارەبای‌نیشتیمانی ‌بۆ هاوبەشەكانی ‌رابگەیەنێت، بەپێی ئەو پرۆژەیەش ماوەی ‌پێدانی ‌كارەبا بۆ دوو هێندەی ئێستا‌ زیاد دەكات.
 
 بڕی پێدانی كارەبا لە پڕۆژەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیدا بە 20 ئەمپێر بۆ هەر ماڵێك دیاری كراوە.

پێشتریش سیروان محمەد لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندبوو: بەهۆی دۆخی خراپی كارەبای نیشتمانی و ئەو لۆدە زۆرەی بەهۆی بەكارهێنانی كارەباوە لەسەر فیدەرەكان دروست بووە، پڕۆژەیەكیان بۆ سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا ئامادەكردوەو رەوانەی پارێزگای سلێمانیان كردوە. 

وتیشی: بەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە دەتوانرێت بەشێك لە گرفتی كەمی كارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی چارەسەر بكرێت و گرفتی كوژاندنەوەی كارەبا نەمێنێت.