سەرۆكی بەڕێوەبەڕایەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردەشت ئاشكرای دەكات، لەماوەی 8 مانگی رابردوودا لە مەرزی كێلێ–وە بە بەهای 6 ملیۆنو 338 هەزار دۆلار، كاڵاو شمەك هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
(حامید ڕەمەزانی) سەرۆكی بەڕێوەبەڕایەتی بازرگانی و پیشەسازی شاری سەردەشت رایگەیاندوە، لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاویەوە تائێستا، ٢٥ هەزارو ١٦٨ تۆن كاڵاو شمەك لە مەرزی كێلێ-وە هەناردەی هەرێمی كورستان كراوە، كە بەهاكەیان 6 ملیۆنو 338 هەزار دۆلار بووە.
مەرزی كێلێ كە دەكەوێتە نێوان شاری سەردەشت و قەڵادزێ ماوەی چەندین ساڵە كاڵاو شمەكی لێوە ئاڵوگۆر دەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو مەرزە نەكراوە بەمەرزێكی نێودەوڵەتی