كێشە بازرگانیەکانی سلێمانی و کرمانشان چارەسەر دەکرێت

 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم ناوچەی ئازادن لە نێوان سلمانی و ئێراندا.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەشاری کرمانشان لەگەڵ کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرمانشان کۆبونەوە.
 
لەکۆبونەوەکەیاندا باس لە ناوچەی ئازادکرا کە لەنێوان سنوری پارێزگای سلێمانی گەرمیان و کرماشان لە سنوری پەروێزخان بڕیابووە بکرێتەوە بەڵام لەئێستادا کارەکانی ڕاوەستاوە، باس لەوەکرا کە دەبێت ھەوڵ بۆچارەسەری گرفتەکانی بەردەمی بدرێت و کار بکەن بۆ کردنەوەی ناوچەی ئازاد.
 
لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند دەبێت ھەمو ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن کە بۆ بازرگانان و شۆفێران دروستبووە تا پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان ھەردولادا بەھێزترو فراوانتربێت.
 
ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی بازرگانی و وەبەرھێنان بە سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی سلێمانی لە شاری کرماشانی ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆ بەھێزکردنی کێشە بازرگان و ئابوریەکانی ھەردولا.