ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌كوێ ده‌خوێنن؟


خوێندن به‌كوالێتى به‌رز، وه‌كو هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى ژیانى مرۆڤ پێویشتى به‌پاره‌و خه‌رجكردنى زیاتره‌. به‌شێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان ئاماده‌ن پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى زیاترو ژیانى باشتر له‌ئاینده‌دا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. 
 
زانكۆى شیكاگۆ – ئه‌مه‌ریكا (خوێندنى ساڵانه‌ى به‌ 57711 دۆلاره‌)
زانكۆى شیكاگۆ، زانكۆیه‌كى كه‌رتى تایبه‌ته‌و له‌شارى شیكاگۆیه‌. به‌شێكى به‌رچاو له‌براوه‌كانى خه‌ڵاتى نۆبلأ مامۆستان له‌م زانكۆیه‌، كه‌ ساڵى 1890 دامه‌زراوه‌. گروپى فیزیكى ئه‌م زانكۆیه‌ یه‌كه‌مین زانایانى جیهان بوون كه‌ تۆژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى بۆمباى ئه‌تۆمى كردو به‌رهه‌میانهێنا.

زانكۆى جۆن هاپكینس  – ئه‌مه‌ریكا (خوێندنى ساڵانه‌ى 57820 دۆلاره‌)
ئه‌م زانكۆیه‌ ساڵى 1876، واته‌ 3 سالأ پاش مه‌رگى جۆن هاپكینس دامه‌زراوه‌. به‌و پاره‌یه‌ بنیاتنرا كه‌ به‌میرات له‌جۆن هاپكینس به‌جێمابوو. كه‌ 7 ملیۆن دۆلارى ئه‌وكات بوه‌. ئه‌م زانكۆیه‌ له‌بواره‌ زانستییه‌كاندا زۆر به‌ناوبانگه‌‌و بۆ ماوه‌ى 31 ساڵى به‌رده‌وام وه‌ك گرانترین زانكۆ له‌بوارى زانستى پزیشكى‌و ئه‌ندازیارییدا ده‌ستنیشانكراوه‌.

كۆلیژى پارسۆنز – ئه‌مه‌ریكا (خوێندنى ساڵانه‌ى 57910 دۆلاره‌) 
كۆلیژێكى تایبه‌ت به‌دیزاین‌و ته‌لارسازییه‌، ساڵى 1896 دامه‌زراوه‌، به‌كۆلیژى هونه‌ره‌كانى نیویۆركیش ناوده‌برێت‌و له‌ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌باشترین‌و ناودارترین كۆلیژه‌كانى هونه‌رو دیزاین له‌جیهاندا.

كۆلیژى دارتمۆتى – ئه‌مه‌ریكا (خوێندنى ساڵانه‌ى 57996 دۆلاره‌)
كۆلیژێكى تایبه‌ت به‌تۆژینه‌وه‌یه‌ له‌نیوهامپشایر‌و یه‌كێكه‌ له‌و 9 كۆلیژه‌ى كه‌ به‌ر له‌شۆڕشى ئه‌مه‌ریكا، واته‌ له‌سه‌رده‌مى كۆنیالى به‌ریتانیدا دامه‌زراون، تا ئێستا چه‌ندین مامۆستاى ئه‌م كۆلیژه‌ خه‌ڵاتى نۆبڵیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

كۆلیژى كلرمۆنت مكیكن (خوێندنى ساڵانه‌ى 58065 دۆلاره‌)
كۆلیژێكى تایبه‌ت به‌هونه‌ره‌ له‌كلرمۆنتى كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆلیژه‌ سه‌ره‌تا وه‌ك كۆلیژێكى پیاوانه‌ له‌ساڵى 1946 دامه‌زرا‌و ساڵى 1976 ده‌ستیكرد به‌وه‌رگرتنى ژنان، ئه‌م زانكۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌و زانكۆیانه‌ى كه‌ له‌جیهاندا كه‌مترین ژماره‌ى خوێندكار وه‌رده‌گرێت.
 
ئا:ڕێ – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی