دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى هاوینى ئه‌مساڵه‌وه، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مۆڵه‌تى كاركردن درایه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له پێنجوێن بۆ ده‌رهێنانى خۆڵى ئاسن، ئێسته ئه‌و كاره به‌هۆى بێ بازاڕییه‌وه راگیراوه.
زانا ره‌حمان، قائیمقامى شارۆكه‌ى پێنجوێن، راگه‌یاند: له‌ماوه‌ى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ڕه‌زامه‌ندیى و ئاگادارى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاركردن له هه‌ریه‌كه له‌شاخى “ئاسن كۆڵێن”ى سه‌رووى شارۆكه‌ى پێنجوێن و گوندى “میشیاو”ى سنوورى شاره‌دێى “گه‌رمك”ى سه‌ر به‌شارۆكه‌ى پێنجوێن ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك پێویست ئه‌و خۆڵه‌ى كه ده‌رده‌هێندرێت له سنووره‌كه‌دا و ئاسنى تێدایه پاره ناكات، كاركردن تیایاندا راگیراوه و كۆمپانیاكان كار ناكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێشتر به‌پێى نرخێكى دیاریكراو ئه‌و مادانه‌ى له‌ناو خۆڵه‌كه‌ى پێنجوێن ده‌رده‌هێندرا، ده‌درایه كارگه‌كان.
به وته‌ى قائیمقامى پێنجوێن، راگرتنى كاركردن له پڕۆژه‌كانى ده‌رهێنانى خۆڵى ئاسنین، به ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ریه‌كه له پارێزگاى سلێمانى و وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانه.
لای خۆشیه‌وه، سۆفى نوورى شاره‌زا له جوگرافیاى پێنجوێن، راگه‌یاند: شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى سرووشتییه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك شاخ و به‌رزاییه و به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیمه بیانیه‌كان كه له‌ساڵانى رابردوودا سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، بڕێكى زۆر و باش له‌ئاسن و گۆگرد و مه‌گنیسیۆم و زێر بوونى هه‌یه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، به‌دوورى 96 كیملۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه و نزیكه‌ى 1300 مه‌تر له‌رووى ده‌ریاوه به‌رزه و خاوه‌نى رێژه‌یه‌كى زۆر سه‌رچاوه‌ی ژێر زه‌وی و خاكێكى به‌پیتى كشتوكاڵیه.
وشە