حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمانگی تشرینی یەکەمدا بە بەهای زیاتر لە 636 ملیۆن نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان، هەناردەکردووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم، وەزارەتەکەیان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە 16 ملیۆن و 766 هەزار و 563 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
لەماوەی ئەو مانگەدا کۆی بەرهەمی نەوتی حکوومەتی هەرێم 19 ملیۆن و 36 هەزار و 203 بەرمیل بووە.
تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی نەوت 614 هەزار و 71 بەرمیل بووە و ئەو نەوتەی لە بەندەری جەیهانەوە رەوانەکراوە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکی بە 39 دۆلار و 32 سەنت فرۆشراوە.
لەماوەی ئەو مانگەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی نەوت 416 ملیۆن و 511 هەزار و 598 دۆلاری دەستکەوتووە و 219 ملیۆن و 853 هەزار و 212 دۆلاری داوەتە کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجییەکان.