ئامارە رەسمیەكانی گومركی توركیا ئاشكرایانكردوە، مانگی رابردوو بە بەهای 24 ملیۆن دۆلار چا-یان بەوڵاتانی دەرەوە فرۆشتووەو بەراورد بەمانگی پێشتریش لەسەدا 12 هەناردەكردنیان زیادیكردووە.
یەكێتی هەناردەكارانی رۆژهەڵاتی دەریای رەش لە توركیا رایگەیاندوە، لەسەرەتای ساڵی 2016 وە وڵاتەكەی بڕی 5 ملیۆن و 558 هەزار و 485 تۆن چای بە 85 وڵاتی جیهان فرۆشتووەو بەراورد بەساڵی 2015ش بەڕێژەی لەسەدا 4 ئاستی هەناردەكردنی زیادیكردووەٍ.
ئاماژەی بەوەشكردوە وڵاتی بەلجیكا لەپلەی یەكەمی ریزبەندی كڕیارانی چای توركیدا هاتووەو لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە نزیكەی 908 هەزار و 659 تۆن چای لەو وڵاتە كڕیوەو دوای ئەویش سوریا لەپلەی دووەمدا هاتووە و بڕی 815 هەزارو 339 تۆن چای هاوردەكردوەو پاشانیش ئەڵمانیا بەكڕینی 559 هەزارو 883 تۆن لە پلەی سێیەمدا هاتووە.