ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بارزگانیو پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری کرمانشانو جێگرەکەی کۆدەبێتەو چارەسەری گرفتی شۆفێرانی گەرمیان لەمەرزی پەرێوێزخان دەکات کەلەلایەن پاسەوانانی مەرزەکەوە رۆژانە گرفتیان بۆ دروست دەکرا.
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە ئاگاداری کێشەو گرفتەکانی شۆفێرانین لەگەڵ پاسەوانانی مەرزی پەرێوێزخان ماوەیەک لەمەوپێش لەدانیشتنێکدا بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان شێخ عەبدوڵا و فەرماندەی قەسری شیرین کۆبوینەوە و بڕیاردرا ئەم کێشانە چارەسەر بکرێت، بەشێوەیەک کە بەیانیان کاتژمێر شەشو نیو بەکاتی هەرێمی کوردستان مەرزەکە بکرێتەوە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە، بەڵام پاسەوانەکانی مەرزەکە پابەند نەبوون بەو بڕیارەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەمرۆ لەگەڵ وەفدێکدا لەپارێزگای کرنماشان بوونو کوێبیستی ئەو هەواڵە بوون کە شۆفێرانی مەرزەکە مانیان گرتوە، ئەحمەد کەلاری وتی “بەپەلە سەردانی ئاغای ڕازیانی پارێزگاری کرماشانو ئاغای ڕەحیمی جێگری پارێزگاری کرمانشانم کرد و لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاردرا بەهیج شێوەیەک سەربازانی مەرزەکە نەتوانن رێگری لەهاتنە ژورەوەی شۆفێران بکەن و بەڵیانیان دا ١٠٠% کێشەکان چارەسەر بکەنو ئاگاداری پەرپرسانی مەرزەکە بکەن لەهەمانکاتدا داوایان لەئێمە کرد کە بەڵێننامە لە شۆفێران وەربگرێت کە کاری قاچاغ نەکەنو کۆمەڵێک کاری نایاسایی ئەنجامنەدەن کە ئەم کارانە دەبیتە هۆی ئەوەی رێگری لە شۆفێران بکرێت”.
وتیشی ” خۆشبەختانە توانیمان بەسەر ئەم کێشەو گرفتەنەدا سەرکەوینو لەگەڵ ئاغای ڕازیانی پارێزگاری کرمانشانو جێگرەکەی بگەینە ڕێکەوتنو چارەسەرکردنی گرفتەکە”.