شاری کرماشان ھاندان بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی و کوردستان دەکات تاوەبەرھێنان لەشارەکەیاندا بکەن.
بەبەشداری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وەبەرھێنەران و بەڵێندەران لەشاری کرماشان کۆنفرانسی وەبەرھێنانی بیانی لەکرماشان بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئەمنیەوە تەواو سەقامگیرە و کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی ناوخۆی و بیانی سەرگەرمی وەبەرھێنانن.
ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە کرماشان سیستمی بانکی ھاوچەرخ دابمەزرێنێت تا وەبەرھێنەران بتوانن بەئاسانترین شێوە جوڵە بە داھاتەکانیانەوە بکەن، پێویستە سەقامگیری ئابووری بەرجەستە بکرێت تا وەبەرھێنی بیانی ترسی نەبێت لەزەرەرو زتان کە بەھۆی بەرزبونەوەو نزمبونەوەی نرخ توشی ببێت.
لەکۆنفرانسەکەدا باس لە تەواوی شاری کرماشان کرا لەڕوی پیشەسازی و وەبەرھێنان و بازرگانیەوە تاچەند کاری تێدایە وەبەرھێنەرانی بیانی دەتوانن سود وەرگرن بۆ وەبەرھێنان لە کرماشاندا.
كۆنفرانسی ھاندانی وەبەرھێنانی بیانی لەکرماشان بەبەشداری ژماەیەک لە شارەکانی خواروی عێراق و کوردستان و پاکستان و ھندستان و ئەفغانستان بەڕێوەچوو.