ژوری بازرگانی سلێمانی و کرماشان لەسەر کێشەکان بڕیاردەدەن

 
بۆزیاتر ئاگاداربون لە کێشەی بازرگانان و کاسبکاران لەسەر مەرزی پەروێزخان شاندێکی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان کێشەکان تاوتوێ دەکەن.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەناو مەرزی پەروێزخان کەسنوری بە گەرمیان و کرماشانەوە نزیکە شۆفێران و کاسبکارانی مەرزەکە چەند داواکاریەکیان لە ئێمە ھەبوو بۆباشکردنی کارەکانیان و ئاسانکاری کردن بۆیان وە ئێمەش داواکانیان دەگەیەنین بە پارێزگاری کرماشان و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شارەکە”ـ
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا” لەگەڵ کەیوانی کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا ، داواکاریەکانی کاسبکارانمان پێدان و داوامانکر گەر دەیانەوێت لەگەڵ کوردستان بەردەوام کاری بازرگانی بکەن دەبێت ھاوکاری بازرگانان و کاسبکاران بکرێت و کار ئاسانیان بۆبکرێت”
 
كەیوان کاشفی ڕایگەیاند: ھەمو ھەوڵێک دەدەن تا کێشەکان چارەسەر بکەن و لەگەڵ پارێزگاری کرماشاندا کۆدەبنەوە و ھەمو پێداویستیەکان لەگەڵیدا باس دەکات و چارەسەریان بۆ دەدۆزنەوە.