تورکیا وڵاتێکی گەشتیاریە و ساڵانە ٣٠ ملیار دۆلاری لەکەرتی گەشتیاری دەستدەکەویت بەڵام ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک لەشارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بەتایەبەتی کردنە ئامانجی فرۆکەخانەی ئەتاتورک کەبە فرۆکەخانەی سەرەکی شارەی ئەستەنبوڵ دادەنرێت و هاوکات تكێچونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ و ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردوەکەی مانگی تەموزەوە کەرتی کەشتوگوزاری تورکیا زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
یەكێتی ئوتێلەكانی توركیا لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات: ئوتێلەكان بەهۆی كەمی گەشتیارەوە لەسەدا 40ی كارمەندەكانیان كەمكردۆتەوەو بەشێك لە ئوتێلەكانیش بەنیازن لە وەرزی زستاندا دەرگاكانیان دابخەن.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: كە ژمارەی گەشتیاران هێندە كەمیكردووە، كە نیوەی شوێنی مانەوەی ئۆتێلەكان گەشتیاریان تێدا ماوەتەوەو ئەوانی تر بەتاڵ بوون.
بەهۆی کەمی گەشتیار و دابەزینی داهات لەکەرتی گەشتیاریەوە بەشێک لەکۆمپانیا گەشتیاریەکان کەپێشتر قەرزیان لەبانک وەرگرتووە بۆ فروانکردنی شوێنەگەشتیاریەکان یاخود دابینکردنی خزمەتگوزاری پێوست بۆ شوێنەگەشتیاریەکان لەئێستادا ناتوانن قەرەزاکانیان بدەنەوە.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکەی یەکێتی ئوتێلەکانی تورکیا نەدانەوەی ئەو قەرزە گاریگەری لەسەر کەرتی بانکی نەبووە چونکە پارەی خاوەن ئۆتێلەکان کەمترە لەسەدا یەکی ١% ئەو پارانی بانکەکان داویانە بەقەرز.