توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له دانوستاندایه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی مه‌زن به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له دانوستاندایه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی گه‌وره كه به‌و پێیه كۆمپانیایه‌كی نوێی توركی، كه حكومه‌تی توركیا پاڵپشتی ده‌كات، دێته هه‌رێمی كوردستان و نه‌وت و غاز ده‌رده‌هێنێت و چه‌ند بۆڕیه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان دروست ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه چوار به‌رپرسی باڵای توركیا، كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت، ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كانیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ڕونیانكردووهتهوه هاوكات به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما، له نێوانیشیاندا هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له‌به‌رامبه‌ر عێراق و واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه ده‌ربڕیوه و ئاماژهیانكردووه به‌وه‌ی دروستكردنی بۆری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ڕێگایه‌ك بۆ كورد ده‌كاته‌وه دوور له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا نه‌وت ههناردهبكهن و ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌نگاوێكی گه‌وره له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ببێته‌وه و گۆڕانكارییه‌كی له‌و جۆره ڕه‌نگه ببێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق.
ڕۆژنامه‌كه له به‌شێكی دیكه روونیكردوه‌ته‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه زانیاریه‌كانی به‌رپرسه توركه‌كان پشتڕاستبكه‌نه‌وه، یان هیچ كۆمێنتێك له‌وباره‌وه بده‌ن.
دیپلۆماتێكی باڵای ئه‌مریكی پسپۆڕ له داڕشتنی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه” هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵی له بواری ووزه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له یه‌كێتی عێراق و فشارده‌خاته سه‌ر نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ئێران نزیكتر بێته‌وه.”
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركیه‌كه‌دا ده‌كات و هیوادارین بێنه هه‌رێمی كوردستان و بهشداریبكهن.”
هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه هێشتا حكومه‌تی توركیا دوا بڕیاری خۆی نه‌داوه و ته‌نه‌ر یه‌ڵدیز،وه‌زیری ووزه‌ی توركیا، پێداچوونه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاسپارده‌ی ڕه‌سمی خۆی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بنێرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت عه‌بدول كه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری ڤیه‌ننا، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئۆپێك ڕایگه‌یاند عێراق پلانی هه‌یه له‌ساڵی 2013 دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له (3.8) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه و بگاته‌وه به تۆماری به‌رهه‌مهێنانی ساڵی 1979.
هه‌روه‌ها ووتی” ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبێت به ئامانجی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ساڵی 2013 دا واته ڕۆژانه 250000 به‌رمیل نه‌وت بهرههمبهێنیێت، و هه‌موو حساباتی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له ساڵی 2008 ه‌وه بنێرێت بۆ به‌غدا، ئه‌وا عێراق پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه خه‌رجده‌كات كه‌له بواری نه‌وت و غازدا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.”
رونیشیكرده‌وه عێراق ڕێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه نه‌وتی “به‌قاچاخ” هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له رێگای توركیاوه، ده‌كڕن و رایگه‌یاند له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیای “ڤیتۆڵ” ی هۆڵه‌ندی داوای لێبوردنی كردووه كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستانی كڕیوه.
هه‌رێمی كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌ستپێكرد.
لوعه‌یبی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو ڕۆژانه 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و بینێرێت بۆ به‌غدا تا له‌وێوه له‌ڕێگای بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت، به‌ڵام هاوكات ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختده‌كاته‌وه پێشكه‌وتنی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زۆر خێرایه.