بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شاندێکی بازرگانیو وەبەرھێنان سەردانی شاری کرماشان دەکەن.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: كۆنفرانسی وەبەرھێنانی بیانی لەکرماشان بەڕێوە دەچێت کەتیایدا کۆمەڵێک وەبەرھێن و بازرگانی سلێمانی و گەرمیان و ھەولێر تیایدا بەشدار دەبن بۆئەوەی ئاشنابن بەکاری وەبەرھێنان لەکرماشاندا.
ڕاشیگەیاند: پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاندانی زیاتر بۆ بازرگانان و وەبەرھێنەران بکات بۆئەوەی لەخاکی کوردستاندا کارەکانیان بکەن و نەچنە دەرەوەی کوردستان.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لەشاری کرماشان کۆنفرانسی ھاندانی وەبەرھێنەرانی بیانی لەکرماشاندا بەڕێوە بچێت کە تیایدا کۆمەڵێک لە بازرگان و وەبەرھێنەر تیایدا بەشدار دەبن.