هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدرێت

 
گه‌وره‌ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیكیش ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان نیشاندا. 

ئاژانسی هه‌واڵی‌ بلۆمبێرگ بڵاویكرده‌وه‌: گه‌وره‌ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئۆپێك ڕێككه‌وتن كه‌ ڕۆژانه‌ 562 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌. 

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا درا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئۆپیك ئه‌نجامیاندا.

 لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا ڕۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌، كازاخستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ چووه‌ پاڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی‌ كه‌ 30 مانگی ڕابردوو وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئیمزایان له‌سه‌ر كرد. 

به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ڕابردووی ڕێكخراوی ئۆپێك ڕۆژانه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ ڕێژه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگه‌ ‌و له‌ مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .