تۆش لەوانەیت کە لە دوکانی عەتر فرۆشی سەرت لێ تێک دەچێت و نازانیت چی هەڵبژێریت؟ بەر لەوەی بچیتە بازاڕ واباشترە ئەم چەند زانیارییە لەسەر جۆری عەتر بزانیت:

Parfum: هەبوونی ئەم وشەیە لەسەر پاکەتی هەر عەترێک واتە ( ٪١٥- ٪٤٠ ) پێکهاتەی ئەم عەترە زەیتە بۆیە نزیکەی ٦-٨ کاتژمێر دەمێنێەوە و بەمەش دەتوانرێت بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان بەکاربێت ، جگە لەوەی ئەم جۆرە عەترانە ئەزیەتی پێست نادەن چونکە برێکی زۆر کەم کحولییان تێدایە و گرانبەهاشن.

Eau de Parfum : ئەم جۆرە چڕییەکەی لەوەی یەکەم کەمترە و بۆ ماوەی ٤-٦ کاتژمێر دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کات هەرزانتریشە . ئەم عەترە بە زۆریی شوشەکەی بچووکە بۆیە دەتوانیت لە جانتاکەت هەڵی بگریت وبۆت هەیە لە قژ و جلیشت بیپرژێنیت بەڵام ئەگەر قوماشی جلەکەت لە جۆری گرانبەهابوو وەکو ئاوریشم واباشترە ئەم عەترە بەری نەکەوێت چونکە پەڵەی لەسەر درووست دەکات.

Eau de Toilette: تەنها لەسەدا ٥-١٥ ی پێکهاتەی ئەم زۆرە زەیتە و نرخەکەشی گونجاوە و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر دەمێنێتەوە و بۆ ئەو کەسانە باشە کە حەزیان بە بۆنی هێمنە.

Eau de Cologne: کۆلۆنیا، ئەم جۆرە چڕییەکەی زۆر کەمترە لە وانی تر و تەنها (٪٢-٪٧ ) ی پێکهاتەکەی زەیتە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێڕ دەمێنێتەوە و قەبارەی شوشەکەی گەورەیە چونکە دەبێ زوو زوو بیپرژێنیت.