سەردار قادر : لە هەوڵی دابین كردنی نەوتین بۆ هاوڵاتیان


سەردار قادر رایدەگەیەنێت دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاویییەكان بەردەوامە و هەوڵیش لە ئارادایە كە پرۆسەكە لە ناو سلێمانی و دەروبەریدا دەست پێبكات.
 
سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت رایگەیاند: كێشەی دواكەوتنی دابەشكردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیاندا دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بڕی پێویستی سوتەمەنییەكە لە ئێستادا  , وتیشی: ئەو بڕە نەوتەی كە لە بەردەستدایە 30 ملیۆن لیترە كە تەنها دەتوانرێت لەم قۆناغەدا بەسەر هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكاندا دابەشبكرێت.

 ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ حكومەتی بەغدا و كۆماری ئیسلامی ئێران و پاڵاوگە ناوخۆییەكان لە هەوڵداین تابتوانین بڕی پێویستی نەوتی سپی بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستەبەر بكەین.