كازم فنجان دەستخۆشی لە ستافی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات



بەمەبەستی هەماهەنگیكردنی زیاتری كارەكانی هەردوولا , وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق سەردانی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد و دەستخۆشی لە ستافی ئەو فڕۆكەخانەیە كرد كە توانیوانە بە شێوەكی باش ئەركەكانیان جێبەجی بكەن.

 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیشدا كازم فنجان وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عیراق رایگەیاند: دەمانەوێت لە رێگەی ئەم جۆرە سەردانانەوە پەرەی زیاتر بە فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بدەین و لە هەرە گرنگترن كارەكانیشمان ئازادكردنی بازاری كاركردنی كۆمپانیا گەشتیارییەكانن.

وتیشی رەزامەندیمان دەربریوە بۆ دانانی راداری پێشكەوت و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا لە كاتی سەختی كەش و هەوادا باشتر بتوانن كارەكانیان بەرێوە ببەن.