فازل نه‌بى، بریكارى وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق له‌م گفتوگۆیه‌ى گۆڤارى بازرگانى‌و پیشه‌سازیدا ده‌ڵێت “گرفتێكى گه‌وره‌ى به‌رده‌م گه‌شه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌وه‌یه زۆربه‌ى یاسا‌و رێنماییه ئابورییه‌كانى ئێستاى عێراق هى سه‌رده‌مى كۆن‌و سۆشیالیستین، هێشتا هه‌موار نه‌كراونه‌ته‌وه”.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ى له‌عێراقه‌وه ده‌رده‌چن تا چه‌ند رێگرن له‌به‌رده‌م به‌هێزبونى كه‌رتى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستاندا؟
د.فازڵ نه‌بى: مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ى له‌عێراقدا ده‌رده‌چن له‌كوردستاندا كارى پێبكرێت، كوردستان له‌زۆر بواردا رێنماییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ ناكات، باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و یاسایانه‌ى سه‌باره‌ت به‌كه‌رته ئابورییه‌كان له‌به‌غدا ده‌رده‌چن رێگر بن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ى له‌به‌غدا ئێستا ده‌رده‌چن بۆ پشتیوانى كردنه له‌كه‌رتى تایبه‌ت، حكومه‌ت خۆى ئاڕاسته‌و خواستى ئه‌وه‌یه پشتیوانى له‌كه‌رتى تایبه‌ت بكات، ئه‌و رێنما‌و بڕیارانه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌رچون به‌مدواییه هه‌موویان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌رتى تایبه‌ت بوون.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئه‌و یاسایانه ده‌توانن چ رۆڵێك ببینن له‌به‌هێزكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له‌كوردستاندا؟
د.فازڵ نه‌بى: ئه‌گه‌ر بێت‌و جێبه‌جێى بكه‌ن به‌ڵێ، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێكیان په‌یڕه‌و كردنیان له‌كوردستان زه‌حمه‌ت بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجى ئابورى كوردستان تا راده‌یه‌ك لاوازتره له‌هه‌لومه‌رجى ئابورى عێراق، راسته هه‌لومه‌رجى ئابورى عێراقیش پته‌و نییه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجى ئابورى كوردستان خراپتره، له‌به‌رئه‌وه مومكینه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت به‌شێك له‌و یاسا‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه كه‌رتى تایبه‌ت له‌كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌ره‌و پاشه‌كشێ بچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌رتى تایبه‌ته به‌راورد به‌به‌غدا لایه‌نى ئه‌منییه، چونكه به‌غداو عێراق زۆر سه‌قامگیر نییه، به‌ڵام كوردستان ئارامتره به‌راورد به‌به‌غدا، لایه‌نى ئه‌منى یه‌كێكه له‌خاڵه گرنگه‌كانى بوژانه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: باشه ده‌كرێت له‌سایه‌ى په‌یڕه‌ویكردن له‌سیسته‌مى سۆشیالیستیدا ئابورى‌و كه‌رتى تایبه‌ت له‌م وڵاـه‌دا به‌هێز بێت؟
د.فازڵ نه‌بى: به‌ڵێ ئه‌وه راسته‌و زه‌حمه‌ته، له‌عێراق‌و كوردستانیش هه‌رچه‌نده ئێمه باسى ئابورى ئازاد ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت كه زۆربه‌ى بڕیاره‌كان بڕیارى سه‌رده‌مى سۆشیالیستین، زۆربه‌شیان هه‌موار نه‌كراونه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: پێشنیارت چییه بۆ به‌هێزبوونى كه‌رتى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستاندا؟
د.فازل نه‌بى: ناتوانرێت به‌ده‌م‌و ده‌ست‌و له‌رسته‌یه‌كى كورتدا باسى هه‌موو شتێك بكرێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنى كه‌رتى تایبه‌ت یه‌كه‌مین شت پێویسته زه‌مینه‌ى بۆ له‌بار بكه‌یت، زه‌مینه‌ى ژێرخانى‌و ئابورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى، گرفتى گه‌وره‌ى ئێمه له‌یاسادانان‌و ئه‌و شتانه‌دایه، بوژانه‌وه‌و به‌هێزكردنى كه‌رتى تایبه‌ت پێویستى به‌وه‌یه كه زه‌مینه‌یه‌كى قانونى بۆ دابین بكه‌ین، زۆربه‌ى قانونه‌كانمان یاساى كۆن‌و سۆشیالیستین، هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت راسته‌وخۆ ده‌ستده‌خاته كارى ئابورییه‌وه. ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه بنه‌مایه‌كى به‌هێزى ئابورى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت دابین بكات، یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه كه‌رتى بانكییه، چونكه كه‌رتى تایبه‌ت به‌پله‌ى یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ى سپۆنسه‌ر كردنه‌وه ده‌بوژێته‌وه‌و پێویستى به‌پشتیوانى حكومه‌ته، به‌داخه‌وه كه‌رتى بانكى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌توانین بڵێین هه‌ر بوونى نییه له‌راستیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆربه‌ى بانكه حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك سندوقێكیان للێهاتوه پاره‌كه‌ى دێته ناو‌و پاره‌كه سه‌رف ده‌كرێت، ئیشى بانكى ناكرێت له‌هه‌رێمى كوردساتان، له‌به‌غدا نه‌خێر بانكه گه‌وره‌كانى حكومه‌ت رافیده‌ین‌و ره‌شید‌و سى ئى ئاى رۆڵێكى زۆر باڵایان هه‌یه له‌بوژاندنه‌وه‌ى دۆخى ئابورى عێراق، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت یه‌كه‌م شت بایه‌خ به‌وه بدرێت، ئه‌مه‌ش پێویستى به‌وه‌یه كه حكومه‌ت خۆى ته‌مویلى بانكییه‌كه‌ى به‌هێز بێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا حكومه‌ت تێیكه‌وتووه ناتوانێت ئه‌و كاره بكات.
ئا: ڕێ