حكومەتی سویسرا بڕیاریدا ماوەی ئەو سڕكردنەی لەسەر پارەكانی حوسنی موبارەك و زین ئەلعابدین لە بانكەكانی وڵاتەكەی هەیە درێژبكاتەوە.
حكومەتی سویسرا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە سڕكردنی پارەكانی هەریەك لە حوسنی موبارەك سەرۆكی پـێشووی میسر و زین ئەلعابدین بن عەلی سەرۆكی پـێشووی تونس بۆ 3 ساڵی تر بەردەوامبێت، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی زیاتر لێكۆڵینەوەیان لە سەر بكرێت.
حكومەتی سویسرا ئاشكراشیكردووە پارەكەی بن عەلی زیاتر 59 ملیۆن دۆلارە و ئەوەی موبارەك زیاتر لە 56 ملیۆن دۆلارە.