ئارایشت پیریاندەكات

شیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی‌ زانستی‌ ساغیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ماده‌كیمیایانه‌ی‌
له‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ ئارایشتدایه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ ده‌رخستنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیری‌ پێشوه‌ختی‌
ژنان.

رۆژنامه‌ی‌ (دێلی‌ مێل)ی‌ به‌ریتانی‌
بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌یه‌ك مامۆستای‌ شاره‌زا له‌ زانكۆی‌ واشنتۆن گه‌یشتونه‌ته‌
ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ئارایشتی‌ زۆرو خه‌ست به‌كاردێنن زوتر تووشی
بێوره‌یی‌ و ده‌ركه‌وتنی‌ دیارده‌ی‌ پیری‌ پێش وه‌خت ده‌بن و به‌روویانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.