ئاژانسی قه‌رزبه‌خشی سه‌ر به‌حكومه‌تی به‌ریتانیا نزیكه‌ی 35 ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌زر ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی.
به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسی قه‌رزبه‌خشی به‌ریتانیا “ئاژانسه‌كه ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ پێدانی 34 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك قه‌رز به هه‌رێم بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و سلێمانی, ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2015 گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بی ئای وه‌ته‌ر) مۆركرد به بڕی 1.2 ملیار دۆلار”.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه ” پڕۆژه‌ی پێشكه‌وتوی “یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاو” كه توانای له‌خۆگرتنی600 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له‌هه‌ولێر دروستده‌كرێت و له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی “یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاو”. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابینكردنی ئامێری هه‌ره پێشكه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاوی پیس”.
سێر ئه‌دریان وایت، سه‌رۆكی كۆمپانیایی بی ئای وه‌ته‌ر رایگه‌یاند “له ساڵی 1968 چه‌ندین پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاو و ئاوه‌ڕۆمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌نجامداوه به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشه‌وه، مۆركردنی ئه‌م گرێبه‌سته له‌كوردستان وه‌رچه‌رخانێكی سه‌ره‌كییه له‌دابینكردنی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمدا.”