بازرگانی کوردستان لە ئەمریکا بەردەوامن لە ھاندانی کۆمپانیاکان



بۆزیاتر ئاشنابونی کوردستان بە بازرگانان و کۆمپانیاکانی وڵاتی ئەمریکا شاندی بازرگانانی کوردستان چەند کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن.

نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی شاندی بازرگانی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند” لەشاری ناشفێڵ لەگەڵ جالیە کوردی کۆبوینەوە لەبارەی بزنس لە کوردستان گفتوگۆمانکر و داوامانکرد خۆیان ڕێکبخەن لەچوارچێوەی ڕێکخراوێکی بازرگانی لەبەرئەوەی لەو شارەدا ١٥٠٠٠ کورد دەژی و ڕۆڵی گەورەیان ھەیە لەبەرەو پێشبردنی ئابوری شارەکەدا”

ئاماژەی بەوەشدا” شاندی بازرگانی کوردستان سەردانی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی نیسان یانکر کە ڕۆژانە ٢٥٠٠ ئۆتۆمبێل دروستدەکات کە لە ھەر ٣٠ چرکەیەکدا ئۆتۆمبێلێک بەرھەم دێت کەتێچوی کارگەکە ٦ ھەزار ملێار دۆلارە و ٨٥٠٠ کرێرکاری تێدا دەکات.
 
نەوزاد غەفور ڕاشیگەیاند لەگەڵ ژووری بازرگانی ناشفێڵ کۆبونەتەوە و قسەکراوە لەسەردروسکردنی پەیوەندی بازرگانی وە باسی وەبەرھێنانی کوردستان کرا کەکار ئاسانی بۆ کۆمپانیا بیانیەکان دەکات بۆ وەبەرھێنان لە خاکەکەیدا.

شاندی بازرگانی کوردستان لەشاری ناشفێڵد چاویان بەسەرۆکی شارەوانی ئەو شارەکەوت و باسی کاری بزنس و بازرگانیان کردووە، وەخۆشحاڵی خۆیان پیشانداوە بۆ دروسکردنی پەیوەندی لەگەڵ کوردستاندا.