بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند مەرج و رێنماییەكی نوێ بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان و كلینیكە تایبەتییەكان دادەنێت و راشیدەگەیەنن: “ههر لایهك پێوهی پابهند نهبێت سزا دهدرێت”.
د. میران محەمەد، بەڕێوهبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: هەر نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لە رووی بیناوە كۆن بێت و شوینەكەی گونجاو نەبێت، بۆماوەیەك دادەخرێت تا ئەوكاتەی بەپێی پێوەرە ستانداردەكان بیناكەی نوێ دەكاتەوە.
بەڕێوهبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دهشڵێت: “هەروەها پێویستە نەخۆشخانە ئەهلی و كلینیكە تایبەتەكان و تاقیگە تایبەتەكان، كاری جیاكردنەوەی پاشەڕۆ پزیشكییەكان لە پاشەڕۆی ئاسایی ئەنجام بدەن لە شوێنەكانیان، هەروەها كاری كۆكردنەوەی سەرجەم پاشەڕۆ پزیشكییەكانیش لەو جێگایانە بە رێكارێكی یاسایی و بە هاوكاری لەگەڵ پارێزگای سلێمانی رێك دەخرێت و پاشانیش لەڕێی سوتێنەرێكی تایبەتییەوە لەناو دەبرێت”.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی جەختیشیكردەوە، لە كاتی جێبەجێنەكردنی ئەم مەرجانەدا رێكاری یاسایی لە دژی ئەو جێگایانە دەگیرێتە بەر، بەردەوامیش لەڕێی لیژنەی تایبەتمەندو پێكهێنراو لە تەندروستی سلێمانی چاودێری دەكرێن.