سیروان محەمەد: سلێمانی گەورەترین شاری پیشەسازیە پێویستە پارێزگاری لێبکرێت


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تایى بۆ زۆرێك پیشه‌سازى و 6000 كارگه‌ی تێدا دامه‌زراوه‌، ئه‌و ده‌ڵێت “سلێمانی گەورەترین شاری پیشەسازیە پێویستە پارێزگاری لێبکرێت”.


سیروان محەمەد رایگه‌یاند شارى سلێمانى به‌گرنگترین شارى پیشه‌سازى عێراق داده‌نرێت كه‌ چه‌ندین پیشه‌سازى ستراتیجى تێدایه‌ و ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌یه‌ له‌ دابینكردنى پێداویستى ناوخۆیى‌و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌کردنى هه‌ندێك به‌رهه‌میش، ئه‌و وتی “5 گارگه‌ى چیمه‌نتۆی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان  ده‌كه‌ونه‌ پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌‌و تواناى به‌رهه‌مهێنانیان تا كۆتایی 2016 ده‌گاته‌ 7 ملیۆن ته‌ن، پلانیش هه‌یه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ ساڵى 2017 بگاته‌ 8 ملیۆن ته‌ن”.

وتیشی ” كارگه‌كانى ئاسن و خشت و ده‌رمان ئەگەر حکومەت ھاوکارییان نەکات ئەوا مەترسیان لەسەرە”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه که‌ ‌هه‌رێمى كوردستان ئاوهه‌وایه‌كى گونجاوى هه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌ربوومى كشتوكاڵى جۆراوجۆر، ته‌نها له‌ پارێزگاى سلێمانى بڕى 400.000 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ساڵى 2016 دا به‌رهه‌مهاتووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانى تر، ئه‌و وتی “زیاتر له‌ 800 پڕۆژه‌ مۆڵه‌تیان له‌ ده‌سته‌ى گشتى وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتووه‌ كه‌ تێكڕاى تێچونیان ده‌گاته‌ نزیكه‌ى 50 ملیار دۆلار، له‌ بواره‌كانى نیشته‌جێبوون، گه‌شتیارى، پیشه‌سازى، كشتوكاڵى  ژماره‌ى ئه‌و كۆمپایانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى لقیان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه‌ زیاتره‌ 21000 كۆمپانیاو ، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 6260 كۆمپانیایان له‌ شارى سلێمانى كارده‌كه‌ن و 630 له‌م كۆمپانیایان بیانین”.

ئاماژەی بەوەشکرد”چه‌ندین كۆمپانیاى جیهانى و براندى نێوده‌وڵه‌تى بریكاریان هه‌یه‌ له‌هه‌رێمى كوردستانداو ئێستا به‌رهه‌مه‌كانیان له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى ترى عێراق په‌خش ده‌بێت”.