بەهۆی رەخەگرتنی ترمپ لە گرێبەستی كڕینی فرۆكەی نوێی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە لایەن كۆمپانیای بۆینگەوە،ئەو كۆمپانیایە 1 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.
بەهۆی تەنها دوو وشەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، پشكەكانی كۆمپانیای زەبەلاحی دروستكردنی فڕۆكەی ئەمریكی بۆینگ زیانی گەورەیان بەركەوت و نزیكەی ملیارێك دۆلار زیان بە كۆمپانیاكە گەیشت.پشكەكانی بۆینگ دوای تویتێكی ترەمپ ئەو زیانەی بەركەوت، كە تێیدا ترەمپ رەخنەی لە گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی گرت لەكۆمپانیاكە و نوسیویەتی كە ئاماژەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە.
ترەمپ دەڵێت: تێچووەكانی دروستكردنی فڕۆكەی سەرۆكایەتی 747 لەلایەن كۆمپانیای بۆینگەوە زۆرە و لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە، زیاترە لە چوار ملیار دۆلار.بەپێی پێگەی ماركت وچ، پشكەكانی كۆمپانیاكە بەرێژەی لەسەدا یەك دوای وتەكەی ترەمپ زیانیان بەركەوتووە. مامەڵە سەرەتاییەكان پاشەكشەی بەهای پشكەكان دەردەخەن بەبڕی ملیارێك دۆلار.هێزی ئاسمانی ئەمریكا ساڵی رابردوو رایگەیاند، پێویستی بەدوو فرۆكەی بۆینگ 747-8 هەیە بۆ جێگرتنەوەی دوو فڕۆكەكەی ئێستا.ئەو فڕۆكانە دەتوانن گەشت بكەن بەشێوەی راستەخۆ لە واشنتۆنەوە بۆ هۆنگ كۆنگ كە توانای 1600 كیلۆمەتر زیاتریان هەیە لە فڕۆكە سەرۆكایەتییەكاتی ئێستاو بەشێوەیەك دروستدەكرێن كە لەخراپترین دۆخی ئەمنی و سەرهەڵدانی شەڕی ئەتۆمیدا بتوانرێت بەكاربهێنرێن.