به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ته‌ن مێرووی‌ سنی‌ له‌ناو بردووه‌


ستار مه‌حموود،  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند “به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو بۆی‌ ته‌رخان كردبوون، توانیویانه‌ بڕی‌ یه‌ك ته‌ن و سه‌د كیلۆ گرام مێرووی‌ زیانبه‌خشی‌ سنیان له‌ناو بردووه‌”. 

 
وتیشی‌ “مێرووه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك 15 هه‌زاریان به‌ هاووڵاتیان داوه‌”.

 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵیشی‌ كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵی‌ سنووره‌كه‌یان.