بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا نرخی‌ سو‌ود به‌ جێگیری‌ ده‌هێڵێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ یه‌ده‌گی‌ فیدراڵی‌، واته‌ (بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا) رایگه‌یاند: به‌هۆی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ وڵاته‌كه‌ی‌‌و مانه‌وه‌ی‌ تێكڕای‌ بێكاریی‌ له‌ئاستی‌ له‌سه‌دا (6.5)،نرخی‌ سودی‌ بێ‌ گۆڕانكاری‌ له‌نێوان له‌سه‌دا سفر بۆ له‌سه‌دا (0.5) هێشته‌وه‌.
هه‌روه‌ك بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، كه‌ بانكه‌كه‌یان دوای‌ ته‌واوبوونی‌ به‌رنامه‌ی‌ كڕینی‌ قه‌واڵه‌كان له‌كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا،به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كڕینه‌وه‌ی‌ قه‌واڵه‌ ماوه‌ درێژخایه‌نه‌كان به‌ تێكڕای‌ (45) ملیار دۆلار له‌مانگێكدا.
بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایشیكرد:بانكه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی‌ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان به‌تێكڕای‌ (40) ملیار دۆلار له‌مانگێكدا.