سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە روسیا و چین دەكات بەدراوی یەكتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان وڵاتەكانیان ئەنجام بدەن نەك بەدراوەكانیدیكە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی بەشداریكردنی لەمەراسیمی كردنەوەی مۆڵێكی بازرگانیی لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند، پێشنیارمبۆ پوتن كردووە كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان بەپارەی خۆمان بكەین، من چیم لە تۆ كڕی بەرۆبڵ پارەكەیت دەدەمێ، تۆش چیت لەمن كڕی بەلیرە بمدەرێ.
وتیشی هەمان پێشنیارم بۆ وڵاتی چینیش كردوەو هەردوولا بەشێوەیەكی گونجاو لێی دەڕوانن و بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانم بەبانكی ناوەندیش كردووەو هەوڵدەدەین لەو رێگایانەوە كارەكان بەڕێوەبەرین.
وتیشی، كاتی ئەوەیە كە خاوەنداریەتی لەبەها نیشتمانییەكانمان بكەین، وەرن دۆلار و یورۆكانتان بكەنە لیرەی توركی، لەبەرامبەر ئەو كەسانەشدا كە دەیانەوێت ئێمە بڕوخێنن و مەحكوممان بكەن، چی لەژێر سەرینەكانتاندایە بیكەن بە لیرەی توركی.