غازی سروشتی هەرێمی كوردستان دەبێتە سەرچاوەیەكی نوێ بۆ یەكێتی ئەوروپا


سەرۆكی یەكێتی ئابووری وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەگەر سەقامگیری دەستەبەر بكرێت بۆ ئەو شوێنانەی لە سووریا و عێراق كانگای وزەن، ئەوا غازی سروشتی هەرێمی كوردستان دەبێتە سەرچاوەیەكی نوێ بۆ یەكێتی ئەوروپا.

 پڕۆفیسۆر دكتۆر (گوركان كوم با رۆغڵو) سەرۆكی یەكێتی ئابووری وزەی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، دەكرێت سەرچاوەكانی نەوت و غازی هەرێمی كودستان، بەتێچوویەكی كەم بگەیەنرێتە ئەوروپا، بەڵام بەهۆی دۆخی ناوچەكەوە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ ناكرێن. 

رونیشكردۆتەوە، ئەو شوێنانەی لە سووریا و عێراق كە كانگای وزەن، بوونەتە شوێنی تیرۆر و جەنگ، ئەگەر سەقامگیرییان بۆ دەستەبەر بكرێت، ئەوا غازی سروشتیی هەرێمی كوردستان دەبێتە سەرچاوەیەكی نوێ بۆ یەكێتی ئەوروپا، تاكە رێگاش بۆ هەناردەكردنی ئەو سەرچاوانەی وزە سنووری توركیا و یۆنانە.