(بیژان رەحمانی) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی ئاشكرای دەكات، كۆی شایستە داراییەكانیان لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ، گەشتۆتە یەك ملیار دۆلارو دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانیش پێدانی شایستە داراییەكانیان دوادەخەن.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ رۆژی 5ی ئەم مانگە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، كە 36 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی تاوكێ بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
روونیشیكردۆتەوە، ئەو پارەی كە وەریانگرتووە لەگەڵ كۆمپانیای (گەنەڵ ئینێرجی) هاوبەشیدا بەیەكسانی دابەشیان كردوەو 30 ملیۆن و 360 هەزار دۆلاری لەبەرامبەر فرشتنی نەوتی مانگی ئەیلول بووەو 5 ملیۆن و 840