له جیهاندا ره‌نگی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌موویان ره‌شن، بۆیه زۆرینه‌ی هاووڵاتیان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ره‌نگی ره‌ش ره‌نگی سروشتی و راسته‌قینه‌ی تایه‌كانه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له پێكهاته‌یه‌ك دروست ده‌كرێت كه زیاتر له دوانزه مادده له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ره‌كیترینیان كاربۆنی ره‌شه، زیادكردنی كاربۆنی ره‌ش بۆ باشتركردنی تایه‌كانه كه هێزی زیاتری پێده‌به‌خشێت و هاوكات رێگه‌ش له شڕبوونی تایه‌كان ده‌گرێت له‌كاتی به‌كارهێناندا، هه‌روه‌ها به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ته‌كنیكی ئه‌ڵمانی بۆ چاودێری كوالێتی ناسراو به (TUV nord) ره‌نگی ره‌ش پاڵپشتی ئه‌و مادده‌یه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی تۆكمه‌یی تایه‌كان، بۆیه ئه‌م هۆكارانه وایكردووه كه تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به ره‌شی بمێننه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی كاربۆنی ره‌ش بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ زیاتره وه‌ك له ئۆتۆمبێلی ئاسایی، هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره دروستكردنه‌ی تایه‌ش له ساڵی 1839 ـه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی زانای ئه‌مریكی چارلز گویدیر گه‌شه‌ی پێدراو تائێستاش به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین تایه به ره‌نگاوڕه‌نگ و ره‌نگی سپی دروستكراون، هه‌روه‌ها خاوه‌ن هه‌واداری خۆشیانن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگی ره‌ش ره‌نگی سه‌ره‌كی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مادده‌ی تایه‌كان واده‌كات كه ره‌نگی ره‌ش بێت، به‌ڵام تائێستا ره‌نگی سپی بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م ره‌نگه له رۆژه ته‌ڕه‌كاندا زوو پیس ده‌بێت.
له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیاشه‌وه له‌مڕۆدا تایه‌ی ره‌نگ سپی دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها لاته‌نیشته‌كانی به ره‌نگی سپی چاپ ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م تایانه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو به ژماره‌یه‌كی كه‌م بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دروست ده‌كرێن، بۆیه نه‌بوونه‌ته ره‌نگێكی به‌ربڵاو بۆ تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان.