قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە نرخی غازی ماڵان ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و لە کاتی بەگران فرۆشتنی لەلایەن بریکارەکانی دابەشکردنی غازەوە دەتوانن لیژنەی تایبەت مەند بەو لایەنە ئاگادار بکەنەوە .
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە تێیدا هاتووە “نرخی غازی ماڵان تەنھا (٧٥٠٠) دینارە و ھیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی غازدا رووی نەداوە، ھاوکات رۆژانە بڕی پێویستی غاز لە رێگەی بریکارەکانەوە دەگاتە ھەموو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری “.
لە راگەیەندراوەکەدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکات لەئەگەری فرۆشتنی غاز زیاتر لەو نرخە دیاری کراوە دەتوانن لەرێگە ژمارە مۆبایلی ( ٠٧٧٠٥٤٨٧١٧١) پەیوەندی بە لیژنەی بەدواداچونی غازی سەر بە لیژنەھاوبەشەکانەوە بکەن”.
بە پێی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی هەر کەسێک غاز بە گران بە هاوڵاتیان بفرۆشێت سزا دەدرێت.
ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانی لە کاتێکدایە هاوڵاتیان گلەی ئەوە دەکەن لە هەندێک شوێن نرخی گۆڕینی بوتڵی غازی ماڵانیان لەسەر زیادکراوە.