ئێران بە بەهای 24 ملیارو 657 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی وڵاتان كردووە

نوێترین ئامارە گومركیەكانی ئێران ئاشكرایانكردووە، لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاویەوە وڵاتەكەی بە بەهای 24 ملیارو 657 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی وڵاتان كردووە. 

بەگوێرەی ئەو ئامارە رەسمیانە، لەماوەی 8 مانگی رابردوودا ئێران بڕی 72 ملیۆن تۆن كاڵاو شمەكی نا نەوتی هەناردەكردوەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 31 زیادیكردوە، دوپاتیشیكردۆتەوە لەهەمان ئەو ماوەیەدا بە بەهای 24 ملیار و 510 ملیۆن دۆلار بڕی  18 ملیۆن و 728 هەزار تۆن كاڵای هاوردەكردوەو بەراورد بەساڵی رابردووش لەسەدا 7 كەمیكردووە.

 ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەدا 50 هاوردەی ئێران بۆ وڵاتانی چین و ئیمارات و عیراق رۆشتوەو پاش ئەوانیش توركیاو كۆریای باشوور و ئەڵمانیا هاتوون.