ترۆیكای نێوده‌وڵه‌تی، كه یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی‌و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له‌خۆده‌گرێت، ره‌زامه‌ندبوون بڕی (43) ملیار‌و (100) ملیۆن یۆرۆ وه‌ك قه‌رز بده‌نه حكومه‌تی ئه‌سینا،ئه‌مه له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ رازی بوون له‌سه‌ر پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی یۆنان،كه له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا ناوچه‌ی یۆرۆ‌و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا‌و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون.
لایه‌نه قه‌رزده‌ره‌كان پرۆسه‌ی كڕینه‌وه‌ی حكومه‌تی یۆنان بۆ قه‌رزه‌كانی به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند،بۆیه بڕیاریاندا به‌خێرایی یارمه‌تی یۆنان بده‌ن،ئه‌مه‌ش وه‌ك چاودێران ئاماژه‌یان پێدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یۆنان‌دا ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانیدا.
هه‌روه‌ك ترۆیكای نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا له سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی (2013)دا،نزیكه‌ی (15) ملیار یۆرۆ وه‌ك قه‌رز به یۆنان بدات، كه رێژه‌ی بێكاریی تێیدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی له‌سه‌دا (25)ی هێزی كاری ئه‌و وڵاته.
به‌رپرسانی ناوچه‌ی یۆرۆ هیودارن پاره‌داركردنه‌وه‌ی بانكه‌كانی یۆنان یارمه‌تیده‌ربێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته بۆ قۆناغی گه‌شه‌پێدان،چونكه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ خوڵقاندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ یۆنانیه‌كان.