وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا ساڵی 2016 توانیمان له ڕووی داراییه‌وه ساڵێكی باش تێبپه‌ڕێنین، له هه‌مانكاتدا ئه‌و وه‌زیره به‌ڵێنیشیدا “پێش كۆتایی 2018 كێشه‌ی دابینكردنی گاز بۆ كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه هی عێراقن، ئه‌و كێشانه‌ش ئاسته‌نگی زۆریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
هه‌ورامی وتیشی: ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه به ته‌نیا كێشه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی داعش نین، به‌ڵكو كێشه‌ی ئابووری و قه‌یرانی دارایشن. ئه‌و وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌دا ده‌توانین بڵێین ساڵی 2016 توانیمان ساڵێكی باش له‌ڕووی داراییه‌وه تێپه‌ڕێنین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كات. ئه‌م قسانه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی شه‌شه‌می نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان هات كه ئه‌مڕۆ به به‌شداری 300 میوان و كه‌سانی شاره‌زای بواره‌كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكرد. له‌باره‌ی كه‌رتی كاره‌باشه‌وه، ئاشتی هه‌ورامی كه هاوكات وه‌زیری كاره‌باشه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی ده‌كات له بواری كاره‌بادا، چونكه خه‌رجی كاره‌با زۆره.
وه‌زیری كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی به‌ڵێنیشیدا پێش كۆتایی 2018 كێشه‌ی دابینكردنی گاز بۆ كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن.