له‌چه‌ند خاڵێكدا ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2017 ی حكومه‌تی عیراق كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و دۆخی فه‌رمانبه‌ران و مووچه و پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه ده‌خه‌ینه روو.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رقاڵی ده‌نگدانه له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌دجه‌ی ساڵی 2017ی حكومه‌تی عیراق و هاوكات په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی ( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ) له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ باشكردنی دۆخی مووچه‌خۆران و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان پرسیی مووچه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن هه‌تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم بكرێت.
له‌خواره‌وه ئه‌و بڕگه و خاڵانه‌مان بۆ خستونه‌ته‌روو كه‌په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه:
ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه له بودجه‌ی 2017ی عێراق:
– بودجه‌ی گشتی دارایی بۆ ساڵی 2017 به (حه‌فتاو نۆ ترلیۆن و 11 ملیار و چوارسه‌دو بیست و یه‌ك ملیۆن دینار) خه‌مڵێنراوه. ماده‌ی (1) بڕگه‌ی 1، خاڵی (أ)
– داهات له‌سه‌ر نرخی (42) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت و به‌بڕی هه‌نارده‌ی (سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ئه‌ژماركراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له رۆژێكداو 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رۆژێكدا حساب كراوه. ماده‌ی (1) ، خاڵی (ب)
– بڕی (سه‌د ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو یه‌ك ملیار و سه‌دو شه‌ست ملیۆن و حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دینار) ته‌رخانكراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی 2017. (ماده‌ی 1، بڕگه‌ی 1).
– كورتهێنانی بودجه به (بیست و یه‌ك ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو په‌نجا ملیار‌و حه‌وت سه‌دو سی و نۆ هه‌زار دینار) خه‌مڵێنراوه، به قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆ و زیادبونی نرخی نه‌وت ئه‌و كورتهێنانه پڕكراوه‌ته‌وه. (بڕگه‌ی 2 له فه‌سڵی 2)
– بڕی (500) ملیار دینار له خه‌رجییه‌كان ته‌رخانكراوه بۆ (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه) به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش ده‌كرێت. (ماده‌ی 1، بڕگه‌ی د).
– به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به بڕی 17% له كۆی خه‌رجیه فیعلیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌درێت. (ماده‌ی 9، بڕگه‌ی 1)
– دابینكردنی 17% بۆ پێشمه‌رگه له‌وه‌ی بۆ هێزه وشكانییه‌كانی عێراق دابین ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی عێراق، له‌گه‌ڵ گره‌نتیكردنی ئه‌مه له‌لایه‌ن حکومەتی عێراقه‌وه. (ماده‌ی 9، بڕگه‌ی 5)
– حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆی دابینكراوه بۆ 2017، پێش خه‌رجكردنی هه‌ر خه‌رجیه‌كی تر له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی به‌كارخستن. (بڕگه‌ی 10، بڕگه‌ی 3، خاڵی ج)
– له‌كاتی راده‌ستكردنی (250) هه‌زار نه‌وتی هه‌رێم و (300) هه‌زار نه‌وتی كه‌ركوك، وه‌دانی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌بێت به دانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێت پابه‌ندبونه‌كانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. (ماده‌ی 10، بڕگه‌ی 3، خاڵی د).
– مافی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و نه‌وت ده‌رده‌هێنن، له به‌شی 17% حساب كراوه. (ماده‌ی 20).
– حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به بڕینی 3.8% لە كۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هه‌رێم به پێداویستیه‌كانی پێشمه‌رگه‌شەوە له ئه‌سڵی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كه 17%یه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ئه‌مساڵ. (ماده‌ی 34، بڕگه‌ی 2)
– لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پابه‌ندن به‌وه‌ی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كه‌ركوك دابینكراوه به پاره‌ی پترۆدۆلاره‌وه، بخه‌نه حسابی پارێزگاكه‌وه له كه‌ركوك (ماده‌یه‌كی نوێ – تێبینی: ئه‌م ماده‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند ماده‌یه‌كی تر ئه‌مڕۆ ده‌خرێته ده‌نگدان).
PUKmedia