چەند ماددەیەك پەیوەست بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەند كرا


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند ماددەیەكی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق كە پەیوەستە بەدابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندكرد.

 شەوی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند ماددەیەكی گرنگ كە پەیوەستە بەدابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای پودجەی گشتی عیراق بۆ 2017 دەنگی لەسەر دراوە و پەسەند كراوە. 

سەرچاوەیەكیش بەگەلی كوردستانی راگەیاند: ئەم ماددانە لە پرۆژە یاسای بودجە راستەوخۆ پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەو چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، وتیشی: ئەم ماددانەی پرۆژە یاساكە پێشنیاری فراكسیۆنە كوردییەكان بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەران و لەبەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی كوردستاندایە.