وەزارەتی کشتوکاڵ پاره‌ی گه‌نمی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ جووتیاران دابین ده‌كات

 
وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیارانی عێراق (بە ھەرێمی کوردستانیشەوە) دابین دەکات.
 
رۆژی یەکشەممە ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، مەھدی سەھەر جبوری، بریکاری ئیداریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە شاری بابل لە باشووری عێراق رایگەیاندووە، کە ھەر جووتیارێک گەنمەشامی بفرۆشێتە حکوومە، ئەوا یەکڕاست و ھەر ئەو کات، پارەکەی وەردەگرێت.
 
مەھدی سەھەر جبوری ھەروەھا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی بڕی ٩٠٠ ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ھەردوو ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦، دابین کردووە.