تا دێت بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاردا دابەزینی زیاتر تۆماردەكات


لەپاش لێدوانی (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆك كۆماری توركیاوە لەسەر دۆخی ئابوری ووڵاتەكەی تا دێت بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاردا دابەزینی زیاتر تۆماردەكات و ئەمرۆش لە بازارەكانی هەرێم بەهای (100) لیرە بۆ (37) هەزار دینار دابەزیووە.

سەبارەت بەو دابەزینەی بەهای لیرەش مامۆستایەكی ئابوری لە زانكۆی سلێمانی رایدەگەنێت ناسەقامگیری دۆخی سیاسی لە توركیادا هۆكارێكی سەرەكی دابەزینی بەهای ئەو دراوەیەو چارەسەریش ئەوەیە بانكی ناوەندی ئەو ووڵاتە بڕی ئەو دراوە لەبازاردا كەم بكاتەوە.

 دابەزینی بەهای لیرەی توركیش لەكاتێكدایە سەرۆكی ئەو ووڵاتە داوای لە هاوڵاتیانی كرد/لەپێناو بەرزكردنەوەی بەهای دراوەكەیاندا هەرچی پارەی بیانیان هەیە بە لیرەی توركی یان زێر بگۆرنەوە ئاماژەی بەوەشكردبوو كە دابەزینی بەهای لیرە گەمەیەكە لەگەڵ ووڵاتەكەیدا دەكرێت و لەئێستاشدا جگە لە كەمكردنەوەی رێژەی سوو، هیچ رێگە چارەیەكی تریان بۆ هاندانی گەشەی ئابووری و بەهێزكردنەوەی بەهای لیرە لەبەردەستدا نیە