راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ پێویستی بە 11 ملیار دۆلارە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند:سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا پێویستی بە 11 ملیار دۆلار دەبێت و سەنتەری شارەكەش بەتەنیا پێویستی بە بڕی 6 ملیار دۆلار دەبێت.
هاوكات وەزارەتی پلاندانانی عیراق سەبارەت بەسەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە بەدوو قۆناغ ئەنجامدەدرێت.
راشیدەگەیەنێت: قۆناغی یەكەم خزمەتگوزارییەكانی وەك كارەبا وئاو و خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و تەندروستی بۆ دەگەڕێنرێتەوە تا ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
قۆناغی دووەمیش دەستدەكرێت بەئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگاكە كە باشكردنی ژێرخانی ئابوری پارێزگاكە لەخۆدەگرێت.