پێناسه: سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار :سه‌نته‌رێكى ناحكومى ناسیاسى یه وه‌ك به‌شێكى تایبه‌ت له ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازى سلێمانى له شوباتى 2009 دامه‌زراوه و به‌پالپشتى دارایى و ته‌كنیكى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى وپێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى به‌به‌كاربه‌رانى له‌ئاستێكى به‌رز دا.
له‌ساڵى 2011-2012 ڕێكخراوى UNOPS-ILO پاڵپشتى دارایى سه‌نته‌ره‌كانى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كرد له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عراق له‌ڕێگه‌ى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى یه‌كان و پارێزگاى سلێمانیش سوودمه‌ند بوو له‌و پرۆژه‌یه, له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رنامه‌ى ڕاهێنانى وورد بۆ ماوه‌ى دووساڵ تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى (به‌ئاسانى ده‌ست به‌كاره‌كه‌ت بكه وپه‌ره‌ى پێبده /Simplified Start and Improve Your Business SSIYB ,خوشه‌به‌ختانه سه‌نته‌رى BIC له‌شارى سلێمانى توانى 6 ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و ته‌واوى قۆناغه‌كانى ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌سه‌ركه‌وتووى ببرن و مۆڵه‌تى كارى راهێنان له‌ڕێكخراوى UNOPS –ILO وه‌ر بگرن بۆ ئه‌نجام دانى خولى ڕاهێنان له‌بواره‌كه‌دا.
پێكهاته‌ى كارگێرى سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار BIC: له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چیت كه بریتیه له سه‌رۆكى لیژنه و دووئه‌ندام كه‌له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازی سلێمانى یه‌وه ده‌ست نیشان كراون.
ئوفیسى سه‌نته‌رى زانیارى وگه شه‌پێدانى كار BIC: له‌شارى سلێمانى – بیناى ژوورى بارزرگانى پیشه‌سازى سلێمانى.
به‌رنامه‌ى كارى سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار BIC: سه‌نته‌رىBIC ئه‌م كارانه‌ى لاى خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت :
1. خزمه‌تگوزارى بۆ پرۆژه‌ى بچووك و مامناوه‌ند : سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار BIC له‌سلێمانى ده‌توانیت یارمه‌تى بنه‌ڕه‌تى پێشكه‌ش بكات بۆ پرۆژه‌ى بچووك و مامناوه‌ند به‌پێی پێداویستى پرۆژه‌كان و مه‌وداى به‌رفراوانى پرۆژه‌كه و خزمه‌تگوزاریه‌كانى ,ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌گرێته خۆ:
•خولى ڕاهێنانى گشتى له‌بوارى كارگێرى كار.
•پێشكه‌ش كردردنى كارى ڕاوێژكارى له‌بوارى گه‌شه‌پێدانى كار .
•به‌خشینى زانیارى ,هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌لى وه‌به‌رهێنان .
•سه‌رپه‌رشتیارى كار‌و پرۆژه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى .
•ڕاهێنان و چاودێرى كردنى پرۆژه‌ى نوێ له‌كاتى تۆمار كردن و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دا و پێدانى پشگیرى بۆ بانك و ڕێكخراوه‌كانى بوارى قه‌رزى بچووك و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رچاوه‌ده‌ره‌كیه‌كان و رێگه‌كانى ئینته‌رنێت.
•هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كى دیكه. به‌پێی داواكارى.
ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌كاربه‌ر له‌هه‌نگاوى سه‌ره‌تاى پرۆژه‌وه واته له‌كاتى گه‌ڕان به‌دواى پالپشت بۆ به‌رفراوان كردنى پرۆژه‌كانیان و تا پرۆژه‌ى تازه‌دامه‌زراو و بازار یان په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى پرۆژه‌كانیان.
٢. گه‌شه‌پێدانى ئابوورى له‌پارێزگاى سلێمانى: شانبه‌شانى ده‌سته‌به‌ر كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ , سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار BIC وه‌ك ناوه‌ندێكى ناوخۆیی گرنگ كارده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى له‌پارێزگاى سلێمانى ,كارده‌كات له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى حكومیه‌كان ,كۆمه‌ڵه‌كانى بوارى كاروپرۆژه ,ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ,شاره‌زایان ,ڕیكخراوه به‌خشه‌ره‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانى بوارى ئابوورى هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هه‌ژارى و زیادكردنى هێزى كار زیاتر له‌م بوارانه‌ى لاى خواره‌وه:
•به‌رنامه‌كانى توێژینه‌وه‌ى بازار‌و كار‌و پرۆژه.
•ئاسانكارى و به‌خشینى شاره‌زارى و ئامۆژگارى بۆ گفتوگۆ له‌نێوان ناوه‌نده حكومیه‌كان و كه‌رتى تایبه‌ته‌كان له‌چوارچێوه‌ى كارى گۆرانكارى له‌ژینگه‌ى كار دا .
•ڕۆل ده‌بینَیت وه‌ك بانگه‌شه كارێك بۆ كار‌و پرۆژه‌ى جۆراوجۆر,به‌خشینى زانیارى بنه‌ره‌تى بۆ وه‌به‌رهێنى نوێ ,بڵاوكردنه‌وه و به‌خشینى زانیارى سه‌باره‌ت به‌هه‌لى به‌رهه‌مهێنانى ناوازه له پارێزگادا .
•بنیاتنانى تواناى كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان .
•ڕیكخستنى پڕوپاگه‌نده بۆ بۆنه‌ى كار‌و پرۆژه‌كان وه‌ك پێشانگا بازرگانیه‌كان و سیمنار.
مه‌وداى چالاكى یه‌كانى سه‌نته‌رى كار‌و گه‌شه‌پێدانى كار BIC:
•ئه‌نجام دانى 450 پلانى پرۆژه بۆ خاوه‌نكارى پرۆژه‌ى بچووك و سوودمه‌نده‌كایان .
•ئه‌نجام دانى 250 كارى ڕاوێژكارى بۆ پرۆژه‌ى بچووك .
•به‌شدارى پێكردنى 34 خاوه‌ن كار له‌پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى و بێ به‌رامبه‌ر .
•ئه‌نجام دانى 2 لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى تایبه‌ت به بارودۆخی ئابوورى له پارێزگاى سلێمانى .
•ئه‌نجا م دانى 2 سیمنار بۆ لقه‌كانى ڕیكخراوه بازرگانیه‌كانى جیهان له ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌غداد
•وه‌رگرتنى پرۆژه‌ى بچوك له‌لایه‌ن 100 كه‌سه‌وه له‌ڕێگه‌ى سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار .
چالاكى ئه‌نجام دراو له‌ساڵى 2008 تائیستا:
2017 : نوێ كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌نته‌رى زانیارى وگه‌شه‌پێدانى كار BIC له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازى سلێمانى به‌بریارى (317) و نوێ كردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ بازارى كارى ناوخۆیى و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه جۆراو جۆره‌كانى .
2015: ئه‌نجام دانى به‌رنامه‌یه‌كى ڕاهێنان بۆ 47 ژنى ئاواره‌ى سوورى له‌كامپه‌كانى عه‌ربه‌ت و باریكه له‌شارى سلێمانى. به‌مه‌به‌ستى یارمه‌تیدانیان بۆ ده‌ستپێكردن به كارى نوى َ خۆیان به‌پاڵپشتى دارایى ریَِكخراوى به‌هاناچوونى نێوده‌وڵه‌تى IRC بۆ ماوه‌ى 6 مانگ له‌نێوان حوزه‌یران – كانون یه‌كه‌م 2015 .
• 2014: ئه‌نجام دانى پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ناوى (په‌ره به پرۆژه‌كه‌ت بده IYB ) بۆ ڕاهێنانى 50 ژن له 3 پارێزگاى عراق وه‌ك (سلێمانى ونجف و كربلا ) به پاڵپشتى دارایى ریَِكخراوى Relief International / RI .
• به‌پێی گرێ به‌ستێكى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوى مناڵ پارێزه جیهانى ,راهێنانى 280 ژن ئه‌نجام درا له شاره‌كانى كه‌لار وخانه‌قین بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ له‌مانه‌ى نێوان (ئازار ونیسان 2014 ).
2013: ئه‌نجام دانى پرۆژه‌یه‌ك تایبه‌ت به كوردانى گه‌ڕاوه له وو‌ڵاتى هۆله‌ندا وه له‌ڕیگه‌ى به‌خشینى ڕاوێژكارى له‌بوارى پلانى كار بۆ ده‌ستپێكردنیان به كارى نوێ به‌پاڵپشتى دارایى ڕێكخراوى INTENT ى هۆله‌ندى .
• 2012: ئه‌نجام دانى پرۆژه‌یه‌ك تایبه‌ت به راهێنانى 13 ژن له‌كه‌لار به‌پالپَشتى دارایى ریكخراوى مناڵ پارێزى به‌ریتانى بۆ ماوه‌ى 11 رۆژ له دووخولى جیوازدا وه‌ك راهێنانى راهێنه‌ر وپرۆگرامی په‌ره‌پێدانى ژنانى خاوه‌ن كار .
• له‌مانگى ئازار 2012ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان به‌پێی به‌رنامه‌ى (بیرۆكه‌ى پرۆژه‌كه‌ت دیارى بكه GYB ) بۆ 17 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
• له‌مانگى ئاب 2012 ,ئه‌نجام دانى دووخولى ڕاهێنان بۆ راهێنه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناى ژنانى خاوه‌ن كار به‌پاپشتى دارایی ڕێكخراوى منال پارێزى به‌ریتانى بۆ 23 ژن له‌شاره‌كانى (كه‌لار ,میسان ,به‌سره ,بغداد ) بۆ ماوه‌ى 8 رۆژ.
•2011: ئه‌نجام دانی خولێكی ڕاهێنان به‌پێی به‌رنامه‌ى (بیرۆكه‌ى پرۆژه‌كه‌ت دیارى بكه GYB ) بۆ 72 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز.
•ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان به‌پێی به‌رنامه‌ى (پرۆژه‌كه‌ت ئاسان بكه SYB ) بۆ 62 كه‌س له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
•ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان به‌پێی به‌رنامه‌ى (به ئاسانى ده‌ست به‌پرۆژه‌كه‌ت بكه SIYB ) بۆ41 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
• 2010: ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان تایبه‌ت به شیوازى نووسینى ره‌شنووسى پرۆژه و نامه كارى بازرگانى به‌پیی سیستمى كۆمپیوته‌رى IT ) بۆ 10 خاوه‌ن كۆمپانیا له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
•ئه‌نجام دانى دوو خولی ڕاهێنان به‌ناوى (چۆن پرۆژه‌كه‌ت په‌ره‌پێده‌ده‌یت )به‌پالپشتى دارایى ریكخراوى USAID بۆ 22 به‌شداربوو له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
•ئه‌نجام دانى خولێكى ڕاهێنان به‌ناوى (چۆن پرۆژه‌كه‌ت ده‌ست پێه‌كه‌یت )به‌پالپشتى دارایى ریكخراوى USAID بۆ 10 به‌شداربوو له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
• 2009: ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى ( به‌ره‌و پێش برۆ Get a Head ) بۆ 90 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز .
•ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنانى پیشه‌یی له شارى هه‌ڵبجه بۆ 60 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز بۆ ماوه‌ى دوومانگ (ئاب –تشرینى یه‌كه‌م ) له‌ژێر چاودێرى گروپى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ISG.
2008: ئه‌نجام دانى خولێكی ڕاهێنان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى ( چۆن په‌ره به‌پرۆژه‌كه‌ت ده‌ده‌یت IYB ) له‌شارۆچكه‌ى سه‌ید صادق بۆ 40 كه‌س له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز.
ناونیشان:شه‌قامى سالم – بیناى ژوورى بازرگانى وپیشه‌سازى سلێمانى – عراق
Business Information and Development Center – BIC
https://www.sulcci.com/
ئیمەیڵ: [email protected]
ژمارە تەلەفۆنەكانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
00964(0)533203293
00964(0)533210491
00964(0)533206845
00964(0)533206985
00964(0)533210495