ئەمریکا پەیوەندیەکان لەگەڵ کوردستان بەهێز دەکات

دەربارەی ئابوری
کوردستان‌و بزنس لەئەمریکا کۆنفرانسێک ئەنجامدرا کەتیایدا ژمارەیەک بازرگانی سلێمانی‌و
ژورە بازرگانیەکانی کوردستان تیایدا بەشداربون
.

نەوزاد غەفور جێگری
دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە سەرۆکایەتی شاندی بازرگانی کوردستان دەکات لە کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند”
لەشاری واشنتۆن لە ئەمریکا بەشداریمانکرد لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بزنس و ئابوری لە
کوردستان کەلەلایەن بنکەی پەیوەندیەکانی ترانزا ئەتڵانتیک ڕێکخرابوو

ڕاشیگەیاند”
لەکۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک لە لە بازرگانان‌و بزنس مانی ئەمریکا بەشداربون بۆ گوێگرتن
لە ڕاو بۆچونەکانمان لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە کە پێمان ڕاگەیاندن هه‌رێمى كوردستان
له‌ ڕووى ئاسایشەوە‌ ته‌واو سه‌قامگیره‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆى و بیانى
سه‌رگه‌رمى وه‌به‌رهێنان وە یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى ته‌واو
داوه‌ به‌ وه‌به‌رهێنى بیانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م هه‌رێمه‌د

نەوزاد غەفور ئاماژەی
بەوەشدا کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی باشبوو بۆ کەرتی تایبەتی ھەرێمی کوردستان کە پیشانیدا
ڕوشی وەبەرھێنان لە چ ئاستێکدایە تا پیاوانی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی بتوانن ڕولەکوردستان
بکەن
.

 

ئەمریکا ھانی بازرگانان دەدات کار لەگەڵ ھەرێمی
کوردستان بکەن

نوێنەری ژووری بازرگانی
و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبۆوە و تیایدا گفتوگۆکرا
لەبارەی کاری بازرگانی نێوان ھەردولا.

نەوزاد غەفور جێگری
دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی
ئەمریکا کۆبوینەوە گفتوگۆمانکرد لەبارەی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی نێوان ئەمریکا و کوردستان
وە ئێمە ڕەوشی کوردستانمان بۆ باسکردن لەڕوی ئاسایش و کارکردنەوە تا بازرگانانی ئەمریکا
ھانبدرێت لەکوردستان کاربکەن.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی
ژووری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەێمە خاوەنی سێ ملیۆن کۆمپانیاین کە تۆمارە
لامان وە پێویستە هەر دوو مانگ جارێک کۆبونەوە لەڕێگەت ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام
بدەین بەمەبەستی لێک نزیکبونەوەو لێک تێگەشتنی کۆمپانیاکانی هەردولا وەئێمە بازرگانان
ھاندەدەین کاری بازرگانی و وەبەرھێنان لە کوردستان بکەن چونکە کوردستان ناوچەیەکی ھێمنەو
ئاسیاشی پارێزراوە وە دەرفەتی کارکردنیش زۆرە لە کوردستان .

نەوزاد غەفور ئاماژەی
بەوەشدا: کۆ بونەوەی تایبەتیان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی ھەرم و یاریدەدەری بازرگانی کۆشکی
سپی بۆ بازرگانی باشوری ئاسیا ئەنجام داوە لەبارەی پێشخستنی کەرتی تایبەت و بازرگانی
و ھاندانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا تابێنە کوردستان و کاربکەن.

 

 

نوێنەرانی هەرسێ
ژوورە بازرگانیەکەی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و بەیان سامی عبدلرەحمان و هۆگرشاڵی
لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەگەڵ جۆزێف پێنینگتۆن بریکاری
یاری دەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عێراق کۆبونەوە تیایدا داوا کرا: لەڕێی
خۆیانەوە فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق کە کێشەو ئاستەنگەکانی لەڕووی ئابوری و
بازرگانیەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات ، سەرەڕای بارگرانی شەڕی
داعش حکومەتی عێراقی لەجیاتی هاوکاری ئاستەنگمان بۆ دروستدەکات.

نەوزاد غەفور
لەکۆبونەوەکەدا داوایکرد: پشگیری کوردستیان بکرێت لە دەستپێکردنی پرۆژە بچوکەکان و
مام ناوەندەکان لە هەموو سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و تەندروستی
و پەروەردەو فێرکردن کەئەمانە هەلی کاری زیاتر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان
دەڕەخسێنێت.

دواواشیکرد:
هاوکاری ماددی هەرێمی کوردستان بکرێت و سەرمایە گوزاری لە هەرێمی کوردستان بکرێت
کە تائێستا کۆمپانیاو سەرمایەدارانی ئەمریکا پێش قەیرانی دارای و شەڕی داعش هیچ
ئامادە بونێکیان لە هەرێم و بازاڕی هەرێمدا نەبووە، بەڵام دەبینین لەئێستادا بەشی
بازرگانی لە سەفارەتی ئەمریکا لە هەولێر لەهەوڵی هێنانی سەرمایەدارانی ئەمریکیدایە
ئایە ئێوە پێتان وایە کەکاتی ئەوە هاتووە بێنە هەرێمی کوردستان و بڕواتان بە
ئایندەیەکی گەش هەیە بۆ کوردستان؟ بریکاری یاری دەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری
عێراق ڕایگەیاند: گەشبینم بە بوژاندنەوەی کوردستان و باشتر لە ساڵانی 2011 و 2013
وە لەگەڵ بانکی نێو دوەڵەتی قسەدەکەین و پشگیری چاکسازی دەکەین لە هەرێم وە
بەردەوام گەڕاوین بۆ ڕێوشوێنی پێویست بۆچارەسەرکردنی هاوکاری ماددی بۆ هەرێم بۆ
گواستنەوەی پرۆژە ستراتیجیەکان وەک کارەبا ئەویش لەگەڵ بانکی(
IFC) وەلەڕوی مرۆیەوە هاوکاری پێشکەش دەکەن و کار بۆ گەڕانەوەی
ئاوارەکان دەکەین وە هاوکاری سەربازیمان کردووە و موچەی پێشمەرگە دەدەین وە ئێمە
کۆمپانیاکانی ئەمریکامان هانداوە وە ڕونکردنەوەمان پێداون کەدەرگاکراوەیە بۆ
وەبەرهێنان لەکوردستان خاڵی ئەرێنی زۆر هەیە بۆڕاکێشانی کۆمپانیای بیانی وە
بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ سەفارەتی ئەمریکا لە هەولێر تا ببیەنە کەناڵێکی
باش بۆکاری هاندان و هێنانی کۆمپانیا ئەمریکیەکان.

ڕشیگەیاند کە
ئەمریکا پشگیری تەواوی چاکسازی دەکەن و بەجدی یارمەتی کوردستان دەدان نەک تەنها بە
قسە لە ئێستادا کەسانی شارەزایان ناردووە بۆ ئەو مەبەستە وە سەرساممی خۆیان پیشاندا بە خۆڕاگی
خەڵکی کوردستان قەیرانەکەیان کەم خایەن دەبێت و ئایندەیەکی گەش چاوەڕێی کوردستانە.

نەوزاد غەفور
باسی کردنەوەی ناوچەی ئازادی کرد لە سلێمانی و زاخۆ و ئەو ئاستەنگانەی دێتە
بەردەمیان تا لای خۆیانەوە فشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەندی دارەکان و حکومەتی
هەرێم بۆدروستکردنی ئەو ناوچەی ئازادانە، وەداوامکرد پرۆژەی پترۆ کیمیای لەهەرێمی
کوردستان دابمەزرێت لەلایەن ئەمریکاوە بە هاوکاری حکومەتی عێراق و ناوەند.

 

شاندە
بازرگانیەکەی کوردستان کە نەوزاد غەفور سەرۆکایەتی دەکرد لەگەڵ دیڤید تاقوری
سەرۆکی ئەنجومەنی بزنسی ئەمریکا کوردستان جێگرەکەی کۆبونەوە و قسە کرا لەسەر هاوکاری و
بازرگانی لەگەڵ کوردستان و ئەمریکادا وە لە ڕۆژی 12/12/2016 وەفدێکی کۆمپانیاکانی
ئەمریکا لەگەڵ ئەنجومەنی بزنسی ئەمریکا کوردستان سەردانی شاری هەولێر و دهۆک
دەکەن.

 

شاندی بازرگانی کوردستان
پێک ھاتووە لە وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستان وئەندامانی ژوورە
بازرگانیەکانی کوردستان و ژمارەیەک لەبازرگانانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی
ئابوری کوردستان و بزنس لە ئەمریکان.