كەش‌و هەوای سبەینێ‌

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای، بۆ ئه‌مڕۆ امللم و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی‌ هه‌رێم ته‌ماوییه‌ و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور.

ئاماژه‌‌ به‌وه‌شدراوه‌: به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، هه‌ولێر 12، سلێمانی 11، دهۆك 11، كه‌ركوك 16 پله‌ ده‌بێت.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو رۆژی یه‌كشه‌ممه ‌4ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ئاسمان به‌گشتی له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بوونی نمه‌ شه‌خته‌ له‌ هه‌ندێك رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ له‌كاتی به‌یانی زوودا.

راشیگه‌یاندووه‌: له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما 14 پله‌، سلێمانی 13 پله‌، دهۆك 13 پله‌ و كه‌ركوك 18 پله‌ ده‌بێت.