وه‌زاره‌تی گواسته‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه، كه له‌رۆژی 10-12-2016 وه گه‌شتی ئاسمانی به‌غدا- مانچسته‌ر، مانچسته‌ر به‌غدا، هاوكات گه‌شتی راسته‌وخۆی سلێمانی- مانچسته‌ر ، مانچسته‌ر – سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ڵێـت، تائێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواسته‌وه‌ی عیراقه‌وه هیچ شێكێی ره‌سمی له‌و شێوه‌یه‌مان پێ نه‌گه‌یشتووه.
تایه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگه‌یاند: پێشتر گه‌شتی ئاسمانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه بۆ دوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ریتانیا هه‌بوو، به‌ناوه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی گاتوركیه‌نی نزیك شاری له‌نده‌ن و فڕۆكه‌خانه‌ی مانچسته‌ر له‌شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا، به‌ڵام گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ بۆ خودی ئه‌و فڕۆكه‌خانانه نه‌بوون، به‌ڵكو فڕۆكه‌كان ده‌چوونه وڵاتێكی دیكه‌و ئه‌وسا ده‌چوونه به‌ریتانیاوه.
وتیشی: تائێستا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواسته‌وه‌ی عیراقه‌وه بۆ گه‌شتی راسته‌خۆی مانچسته‌ر – سلێمانی، ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه‌و گه‌شته‌كانیشمان بۆ به‌ریتانیا هه‌ر وه‌ك پێشووتره.
تایه‌ر عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند: هیوادارم ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان به‌غدا- مانچسته‌ر، مانچسته‌ر-به‌غدا، هاوكات سلێمانی- مانچسته‌ر، مانچسته‌ر – سلێمانی وابێت، به‌ڵام به‌بڕوای من به‌ریتانیا وڵاتێك نیه وا به‌ئاسانی بڕیار بدات كه فڕۆكه‌ی عیراقی بچێته خاكه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ 3-12-2016 وه‌زاره‌تی گواسته‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌رۆژی 10-12-2016 وه گه‌شتی ئاسمانی به‌غدا- مانچسته‌ر ، مانچسته‌ر – به‌غدا، سلێمانی- مانچسته‌ر و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وتی، ئێمه ئاگاداری ده‌ستپێكردنی ئه‌و گه‌شته راسته‌خۆیانه بۆ به‌ریتانیا نین.
PUKmedia