فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ستایشى ڕۆڵی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانى ده‌كات له‌هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه، ئه‌و ده‌ڵێت “ئێمه ڕۆڵی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی به‌رز ده‌نرخێنین كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعشه‌وه له‌كۆمه‌ك‌و هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه هیچ درێخییه‌كیان نه‌كردووه”.
فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، لیوا روكن عومه‌ر ساڵح حه‌سه‌ن به‌گۆڤارى بازرگانى‌و پیشه‌یازى راگه‌یاند كه هاوكارییه‌كانى ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانى بۆ هێزى پێشمه‌رگه به‌درێژایى شه‌ڕى دژ به‌داعش، جێگه‌ى سوپاس‌و پێزانینه، ئه‌و وتى “له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ری داعشه‌وه، ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى له‌كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه هیچ درێخیه‌كیان نه‌كردوه”.
وتیشى “له‌ڕووی سوته‌مه‌نی‌و ناردنی پۆشاك‌و خۆراك‌و له‌هه‌موو شتێك‌دا كه پێشمه‌رگه پێویستى بووه ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى ده‌ستپێشخه‌رو هاوكارمان بون”.
لیوا روكن عومه‌ر جه‌غتى له‌وه‌ش كرد كه ته‌نانه‌ت به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى بڕێك ته‌قه‌مه‌نیشیان ناردوه‌و جێده‌ستیان دیاره، ئه‌و وتى “ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له‌كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان‌و هێنانیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ تا له‌نزیكه‌وه خۆیان بارودۆخی به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به‌تیرۆریستانى داعش ببینن”.
وتیشى “ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی رۆژانه هاتۆته پێش‌و ژیانى پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش پێویستى بووه، ئه‌مان توانیویانه زۆر به باشی دابینی بكه‌ن، ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌م جار‌و دووجار نه‌بووه، به‌رده‌وام وا بووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى به به‌رده‌وامی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون له‌زۆربه‌ی لیواكانیشدا جێ ده‌ستیان دیاره”.
لیوا روكن عومه‌ر ساڵح جه‌غتى له‌وه‌ش كرد كه ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى نه‌ك هه‌ر رۆڵى باشیان بینیوه له‌به‌هێزكردنى به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به‌داعشدا كه هێزى پێشمه‌رگه بوێرانه كوردستانى تێدا ده‌پارێزن، به‌ڵكو له‌ناو شاریش كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردوه له‌هاوكارى كردنى هێزه ئه‌منیه‌كان كه ئه‌ركی پاراستنی ئارامى‌و ئاسایشى شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌ر شان بووه، ئه‌و وتى “له‌ئێستادا كه قه‌یرانی داراییه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت توانای مادیمان خراپه، ژووری بازرگانی توانیویه‌تى رۆڵی گرنگ ببینێت بۆ دابینكردنی خواردن بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی”.