ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هندستان بەهۆی كەمبوونەوەی پارە لە بانكەكاندا، داوا لە بازرگانان و كرێكارانی رۆژانە دەكات شێوازی پارە وەرگرتنی ئاسایی بۆ ئەلكترۆنی بگۆڕن.
سەرۆك وەزیرانی هندستان لەمیانی پێشكەشكردنی وتاری مانگانەی كە لە رێگەی رادیۆوە پەخشكرا رایگەیاند، حكومەت هەست بەوە دەكات هاوڵاتیان بەهۆی بریاری هەڵوەشاندنەوەی دراوی كاغەزی 500 و 1000 روپێییەوە كاریگەریان لەسەر دروستبووە، بەڵام پاڵنەری خۆیان هەبووە و بەمەبەستی رێگركردن لە گەندەڵی بووە، وتیشی ئەوە هەنگاوێك دەبێت بۆ چونە نێو جیهانی ئەلكترۆنی و بەكارهێنانی كارتی دڵنیایی ئەو ئەپڵیكەیشنانەیە كە بانكەكان بۆ پەیڕەوە كردنی سیستمی دارایی لەرێَگەی ئینتەرنێتەوە جێبەجێی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ناتوانین هەموو مامەڵە داراییەكان بۆ سیستمی ئەلكترۆنی بگۆڕین، بەڵام هەوڵدەدەین قۆناغ بەقۆناغ دەستبەردرای ئەو سیستمە كۆنەی مامەڵەكردن بەدراوی كاغەز بهێنین.