ئیتاڵیا: 360 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشینە عیراق وەك هاوكاری


وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی 360 ملیۆن یۆرۆ وەك هاوكاری دەبەخشێتە عیراق.

 
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا بڵاویكردۆتەوە  لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق باوبو جنتیلۆنی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بریاریداوە 360 ملیۆن یۆرۆ وەك هاوكاری ببخشێتە عیراق.

ئاماژە بەوەشكراوە ئەو بڕە پاریە وەك پشتیوانی ئیتاڵیا بۆ عیراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و بونیاتنانەوەی عیراق دوای جەنگی تیرۆریستان.

بەیاننامە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە هاوكاری عیراق لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هەوڵ دەدات دوای نەمانی داعشیش بە چەندین رێگای جیاواز پشتیوانی عیراق بكات بە تایبەت لەرووی ئامادەكردنەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لە پاستنی هاوڵاتیان و جیاوازی نەكردن لە نێوان پێكهاتە و ئاینە جیاوازەكانی عیراقدا.

هەروەها پاراستنی شوێنەوارە مێژوییەكانی عیراق و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی پارچە شوێنەوارە دزراوزەكانی عیراق و تۆخكردنەوە و پاراستنی كلتوری سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی عیراق.